(مه‌كسیم گۆركی) ئه‌دیب‌و ڕۆماننوسی به‌ناوبانگی ڕوسی ناوی ته‌واوی (ئه‌لێكس مه‌كسیمۆڤیچ پێشكۆڤ)ه، له(28/3/1868) له‌شاری (نیژنی نوڤگۆرۆد) كه (400) كیلۆمه‌تر له‌مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیاوه دوره له‌دایكبوه.
مه‌كسیم گۆركی له‌ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا بوه كه دایك‌و باوكی كۆچی دواییان كردوه، له
دوای ئه‌وه‌ش نه‌نكی به‌خێویكردوه، نه‌نكی گۆركی شێوازێكی تایبه‌تی هه‌بوه له‌گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكدا، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌كسیم گۆركی دروست كردبو، به‌جۆرێك له‌دوای مردنی نه‌نكی، هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه، پاشان جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه له‌ئیمپراتۆریه‌تی ڕوسیادا‌و چالاكی ئه‌ده‌بی‌و ڕه‌خنه‌یی هه‌بووه.

گۆركی له‌ساڵی(1913)دا له‌ڕوسیا دورخراوه‌ته‌وه‌و چۆته دورگه‌ی (كاپری) كه دورگه‌یه‌كی ئیتاڵیه‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست، دواتر له‌سه‌رده‌می (ستالین)دا به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ڕوسیا‌و ڕێزێكی زۆری لێگیراوه، له‌ساڵی (1905)دا چاوی به(لینین) كه‌وتوه‌و یه‌كیان ناسیوه.
كتێبه‌كانی گۆركی له‌به‌ناوبانگترین كتێبه‌كانی نوسه‌رانی سۆسیالیستن‌و گۆركی خۆشی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌ده‌بیاتی ڕوسیای پێ ده‌ناسرێت، چه‌ندین به‌رهه‌می هه‌یه‌و له‌به‌ناوبانگترینیشیان (ڕۆمانی دایك، شانۆیی به‌خته‌وه‌ری، بانگه‌وازی گه‌رده‌لول، مناڵیم).
ئه‌دیب‌و ڕۆماننوسی ڕوسی (مه‌كسیم گۆڕكی) له(18/6/1936)دا‌و له‌ته‌مه‌نی (68) ساڵیدا له‌ڕوسیا كۆچی دوایی كردوه.
-----------------------------------------------------------------
و: دیلان محه‌مه‌د جه‌زا
-----------------------------------------------------------------
و: دیلان محه‌مه‌د جه‌زا
سه رچاوه---http://radionawxo.org