زۆر لە ئێوە فێربووم ئەی مرۆڤ تێگەیشتم کە هەموو دەیانەوێت لە لووتکەی چیادا ژیان بکەن
بێئاگا لەوەی کە ڕازی خۆشبەختی لە هەلگەڕاندایە بە چیا نەک خودی لووتکەی چیاکە کە خەونی پێوە
دەبینن گەر خودا بخوازێت دەرفەت و ژیانێکی کەم پێببەخشێت بە هەموو بوونم دەی قۆزمەوە ڕەنگە ئەوە
نەلێم کە بیری لێدەکەمەوە بەڵام بەدڵنیایەوە بیر لەوە دەکەمەوە کە دەیلێم هەموو شتێک بەهای خۆی پێدەبەشم
وەک ئەوە نا کە ئەو شتە گوزارشت لە چی دەکات بەڵکوو وەکوو ئەوەی چی بایەخێکی هەیە کەم دەخەوم و
زۆر خەو دەبینم ئەبیت ئاگامان لەوەبیت لە کاتێکا کە خولەکێک چاو لێک دەنیین واتە لەدەست چوونی
٦٠ چرکە لە بینینی ڕۆشنای ئەڕۆم و ڕێ ئەکەم لەکاتێکا ئەوانەی دی ڕاوەستاون بێدار دەبم لەکاتێکا ئەوانی
دی لە خەودان گوێدەگرم لەکاتێکا ئەوانی دی قسە دەکەن گەر خوودا ژیانێکی دیم پێ ڕەوا ببینێت ئەو کات
بەرگی زۆر سادە دەپۆشم و لەسەر زەوی بە ڕووتی ڕادەکشێم نەک ڕووتی جەستە بەڵک و بە ئوریانی
ڕۆحیشەوە ئەوە بۆ خەڵک دەسەلمێنم کە چەن هەڵەن ئاشق نابن لەکاتێکا کە پیر دەبن بێئەوەی ئاگایان لەوەبیت
ئەوان کاتێ پیر دەبن کاتێ لە ئیشق دەکەون گەر جاریکی دیکە دەرفەتم هەبوایە باوەڕم دەبەخشی بە منداڵەکان
بەڵام لێئەگەڕام خۆیان فێری پەرواز و فڕین بن فێرم دەکردن مەرگ لەگەڵ پیریدا نایەت بەلکو هۆکاری لەبیر
چوونە ئەی مرۆڤ زۆر لە ئێوە فێر بووم فێربووم کاتێ منداڵێکی ساوا دەستی بۆ باوکی دریژ دەکات ئەوە
مانای وایە دەیەویت کە بۆ هەمیشە دەستی لە دەتی بەر نەداد فێربووم مرۆڤ ڕێ بەخۆی دەدات لە سەرەوە لە
ئەی تر بڕوانێ ئەمە تەنها لە کاتێکا کە بیەوێڕاستی بکاتەوە دوای ئەوەی کەوتوە زۆرتان لێفێر بووم ئەی مرۆڤ
زۆرتان لێ فێر بووم بەڵام کەمیان کەلکم دەگرێت لەبەر ئەوە ئێستا جانتاکەم دەپێچمەوە و ماڵئاوای لە ژیان دەکەم
هەمیشە ئەوەبلێ کە هەستی پێدەکەیت و ئەوە بڵێ کە بیری لێدەکەیتەوە گەر بمزانیایە ئەمە دواین جارە بە
نووستووی دەتبینم بەتووندی لەباوسم دەکردی و لە خودا دەپاڕامەوە کە بمکا بە پاسەوانی ڕۆحت گەر بمزانیایە
ئەمە دواین ساتەکانە کە تیایا دەتبینم خۆم هەڵەو نە ئاگا دەکرد لەوەی کە تۆ هەموو شتێک دەزانی لەبەرام بەرتا
ڕادەوەستام و بە شەرم و ترسەوە پێم دەوتی خۆشمەوێی هەمیشەسبەینێیک هەیە ژیان دەرفەتمان دەدتێ تاباشتر
بژین بەڵام ئەگەر هەڵە نەبم ئەمە دواین ڕۆژی ژیانی منە خۆشمدەوێ پێت بڵێم چەن خۆشمدەوێی،چەن
خۆشمدەوێی هەرگیز لەبیرت ناکەم چۆن سبەینێ نادیار و نازامە چ بۆ گەنج چ بۆ پیر ڕەنگە ئەمە دواین
جاربێ ئەوکەسە دەبینم کە خۆشمەوێ لەوە زیر اوەڕێ مەبە تا دێرینەکردوە هەر ئەمڕۆ بکەوە خۆت ڕەنگە
سبەینێ نەیەت ئەوکات لەسەر ئەمڕۆ پەشیمان دەبیتەوە کەکاتی نەبوو بۆ پکەنینێ،لەباوەش گرتنێک،ماچێک
یان سەرقاڵبوی تا دواتەمەنای خۆت برکێنیت هەمیشە نزیکبە لە خۆشەویستانت بچرپێنە بەگوێیاندا کە تۆ پێویستیت
پێیانە خۆشتبوێنوو گرنگیان پێبە لەکاتی خۆت بگرە تا پێیان بڵێی لێتتێئەگەم،بمبوورە،بەئەرک نەبێ،سپاس
هەموو پەیڤەکانی خۆسەویستی لەئاستیانا بە دڵ دەربڕە لەبیری ئەوەیابن داوا لە خودا بکەن تا هێزو حیکمەتان
پێببەخشێت تا بوانن گوزارشت لە خۆشەویستیتان بکەن هەروەها ئەوەبکەنە بەلگە نەویشتێک بۆ هاوڕێ و
.دۆستن تان کەئەوان چەند بۆ ئێوە گرنگن
وهرگێرانی: ئاكار عارف
