هاککەرێکی سعودی ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاک دەکات و پەیامێک بۆ عێراقییەکان دەنێرێت.
پێشتر هاککەرێکی عێراقی ماڵپەڕی وەزارەتی گەیاندنی سعودیەی هاک کردبوو و هاککەرە سعودیەکەش رایگەیاندووە، کە ئەگەر عێراقییەکان بەردەوام بن لە هاککردنی ماڵپەڕە سعودیەکان، ئەوا ئەوانیش دەست بەکار دەبن.
لە پەیامێکدا، کە لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، عێراقییەکان ”بەندەی ئێرانن و حزبی شەیتانن“.
(باسنیوز) هەوڵی دا ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بکاتەوە، بەڵام بە تەواوی راگیراوە.

