بایۆگرافیا

سه ردێڕ

بایۆگرافیا
بایۆگرافیا
جاري التحميل ...
بایۆگرافیا

ئەڵمانیا؛ دایك وباوكێكی پەنابەر ریكلام بۆ فرۆشتنی منداڵە شیرەخۆركەیان دەكەن

پۆلیسی شاری دویسبۆرگ-ی ئەڵمانیا رایگەیاند لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەدایك و باوكی منداڵێكی شیرەخۆر دەكەن دەربارەی هەوڵەكانیان بۆ فرۆشتنی كۆرپەكەیان ( كە بەرەگەز كچە) لە پێگەی ئیبای لەتۆڕی ئینتەرنێت.

پۆلیسی دویسبۆرگ رۆژی پێنجشەممە ئەوەی راگەیاندووە، منداڵە شیرەخۆرەكە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە لەپێگەی ئیبای خراوەتە زیادكردنی ئاشكراوە بەنرخی 5 هەزار یۆرۆ (5 هەزارو500 دۆلار) وەك رۆژنامەی واز-ی ئەڵمانی بڵاویكردۆتەوە.

پۆلیس ئەوەشی روونكردۆتەوە، شەوی چوارشەممە هەڵمەتێكیان بۆ ئەو ئاپارتمانە ئەنجامداوە كە خێزانی ئەو منداڵە شێرە خۆرەیەی لێ نیشتەجێبوون و دایكوباوكیان دەستگیركردووە هەروەها دەستیانگرتووە بەسەر چەند پێداویستییەك و بەڵگەیەدا كە ئاماژەن بەوەی ریكلامی فرۆشتنی كۆرپەكە لەلاپەرەكانی ئەوانەوە كاری لەسەركراوە.

ئەوەش روونكراوەتەوە كە جگە لە دایكو باوكی كۆرپەكە كەسانی تری نزیك لێیان لەو دۆسێیە تێوەگلاون و هاوكاریان كردوون.

پۆلیسی دویسبۆرگ تەنها ئاماژەی بەوەكردووە كە دایك و باوكی كۆرپەكە "پەنابەرن" بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتریان لەسەر بڵاوبكاتەوە، ئەوەشی روونكردۆتەوە كەلەئێستادا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت بەگومانی بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە.

كۆمێنت



ئه گه رپێت خۆشبو هه موبابه ته كانمان ڕاسته وه خۆبگابه ده ستی به ڕێزتان ئه واته نهابه ئێمێڵه كه تان هاوبه شی مان بكه ن ...

په یوه ندی

كه ڤه ربۆفه یس بوك

به م زوانه به 100كه ڤه ری نایابی فه یس بوك له خزمه تان داده بین چاوه ڕوان بن ☺️

بایۆگرافیك

زانیاری به كوردیووبه پوختی له سه ر كه سایه تییه ناوداره كانی جیهان ☺️

زۆرترین بینراو

له‌یادی‌ سه‌رۆكه‌مه‌زنه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكادا

(جۆرج واشنتۆن) یه‌كه‌م سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ كه‌ ڕۆژی ( 11-2-1732)له‌ ناوچه‌ی‌ كاونتی وێستمۆرلاند، له‌ویلای...

زۆنی زانیاری

زانیاری به كوردیووبه پوختی له سه ر كه سایه تییه ناوداره كانی جیهان ☺️

هه مومافێكی پارێزراوه بۆ..

كتێب خانه

2016