مەترسییەکی ڤێرژنە کۆنەکەی سیستەمی (ویندۆز 10) ئاشکرا بووە، کە ھاکەران دەتوانن بە چەند ھەنگاوێک بێنە نێو کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکان و زانیارییەکان ببەن.
ماڵپەڕی (دەیلی ستار)ی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو کەسانەی کۆمپیوتەر و لاپتۆپی سیستەمی (ویندۆز 10)یان ھەیە، بۆ ئەوەی لە مەترسییەکان ھاک دوور بکەونەوە، پێویستە سیستەمەکەیان نوێ (Update) بکەنەوە.
ئەگەر کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکەت لەسەر سیستەمی ویندۆز 10 کار دەکات، بە زووترین کات سیستەمەکەت نوێ (Update) بکەرەوە، بەمەش لە مەترسییەکانی ھاک و بڵاوبوونەوەی زانیارییە تایبەتییەکانت، دوور دەکەویتەوە.
---------------------
