گۆڤاری لانسێت لە دواین ژمارەی خۆیدا لێكۆڵینەوەیەكی بەراوردكاری بۆ تەندروستی مرۆڤایەتی كردووە و خۆراكی هەریەك لە وڵاتەكانیانی ڕیزبەند كردووە لە ڕووی تەندروستییەوە.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە، دەركەوتووە لە نێوان ساڵانی 1990 تا 2015دا، دەركەوتووە وڵاتی ئایسلەندا باشترین و تەندروستیترین خۆراكی هەیە.
هەروەها هەریەك لە وڵاتانی سەنگافورە، سوید، ئەندۆرا و بەریتانیا لە دوای ڕیزبەندی یەكەم، بەدووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەمین باشترین وڵاتەكانی جیهان دادەندرێن لە ڕووی خۆراكی تەندروستەوە بۆ هاووڵاتییانیان.
لەبارەی هۆكاری ئەوەی ئایسلەند بۆچی یەكەمە لە جیهان، دەركەوتووە ئەو وڵاتە بەتوندی وابەستەی یاساكانی پاراستنی ژینگەیە، هیچ جۆرە ماسییەكی هەڵگیراو و بەستووش لەو وڵاتەدا نافرۆشرێ، بەڵكو تەنها ماسی تازە دەفرۆشن.
